لەسەر رێگای گرتک - سماقوڵی
تانکەرێکی پڕ لەنەوت وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو
964+
شۆڕش قادری
تانکەرێکی پڕ لە نەوتی رەش لەسەر رێگەی گرتک – سماقوڵی بەم بەیانی هەینیە وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بریندار بوو.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 3.1.2025 تانکەرێکی پڕ لە نەوتی رەش لەسەر رێگەی گرتک – سماقوڵی وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی برینداربووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو نەوتە رەشەی لە تانکەرەکەدا بووە، رژاوە و بۆ ئەوەی گرفت و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت، کەمێکی تر تیمەکانی رێگاوبانی ناوچەکە، رێگاکە خۆڵ رێژ دەکەن.