ترێندی هەفتە
شار خرۆشاوە و هەرچی هونەرمەند و گۆرانیبێژە ئاهەنگی هەبوو
964+
پەری ساڵح
ترێندی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی ساڵی نوێوە گشتی ئاهەنگ و سەما و گۆرانی و هەڵپەرکێیە، هونەرمەندان دەیڵێن و ئەو خەڵکەش لە خۆشیدا بایدەدات و هەڵدەپەڕن.
لە باشوور و باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستانەوە بە گۆرانی و موزیک زاخۆیان هێنایە سەما و هەڵپەرکێ و ماوەی 11 شەو لە پردی دەلال ئاهەنگێکی گەورە بوو، زیاتر لە هونەرمەند گۆرانیان وت.
کاوان عەزیز ناسراو بە کەسایەتی کامۆ لە درامای گەردەلول، بە پرچی سپیەوە بۆ وەرزی نوێ ئامادەیە، بەیان بۆمباش پڕۆژەی نوێی بەدەستەوەیە و بۆ مێردێک پەکی کەوتووە، چونکە بەکر مستەفای لەگەڵ نییە.