لە روسیا نەخۆش کەوتووە

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی: ئەسەد ژەهرخوارد کراوە 

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردەوە وەک هەوڵێک بۆ لە نابردنی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا ژەهرخوارد کراوە.

لە چەند رۆژی پێشوودا باری تەندروستی ئەسەد بە تەواوی تێکچووە و دوای پشکنینە تەندروستیەکان دەرکەوتووە کە ژەهرخوارد کراوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەسەدی تەمەن 59 ساڵ، “لە ڕێگەی ژەهراویکردنەوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە”  ئەکاونتی ئەلیکترۆنی جەنەڕاڵ “SVR” کە ئەفسەری هەواڵگری پێشووی روسیا بڵاویکردووەتەوە  ئەسەد یەکشەممەی رابردوو نەخۆش کەوتووە.

بەشار ئەسەد بە جۆرێک نەخۆشکەوتووە توشی کۆکە و تەنگە نەفەسیەکی زۆر بووە و کەوتووەتە نەخۆشخانە پشکنینەکانیشی ئەوەیان دەرخسووە کە ژەهرخوارد کراوە، رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە وادەڵێت.

هەر رۆژنامەی زە سەن دەڵێت، ئەم بابەتی ژەهرخواردکردنەی ئەسەد هێشتا لەلایەن روسیاوە پشتراست نەکراوەتەوە و باسیان لێوە نەکردووە.

دوای هەفتەیەک لە پێشڕەویەکانی گروپە چەکدارەکانی تەحریر شام لە سوریا بەرەبەیانی 8.12.2024 رژێمەکەی بەشار ئەسەد کەوت و خۆیشی هەڵات بۆ روسیا و ئێستا لەو وڵاتە نیشتەجێیە.

"کەوتنی رژێمی دەسەڵاتداری سوریا سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە"