بۆ هه‌ر خێزانێك 60 لیتر

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رێكخراوێك نه‌وتى به‌سه‌ر 600 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شكرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێكخراوێك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ نه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌شده‌كات كه‌ ده‌ستكورت و كه‌مده‌رامه‌تن، ئه‌مجاره‌ش 600 خێزانیان سوودمه‌ند كرد.

رێكخراوى دەزگای خێرخوازی نیشتمانی کوردان، نه‌وتى به‌سه‌ر ئه‌م خێزانانه‌ دابه‌شكرد كه‌ هه‌ر خێزانێك 60 لیترى پێدرا.

به‌پێی ئه‌و كارو چالاكیانه‌ى له‌ سۆشیاڵ میدیاى ده‌زگاكه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مانگی رابردوو چه‌ند جارێك نەوتیان به‌سه‌ر خێزانه‌كان دابه‌شكردووه‌ و توانیویانه‌  نزیكگه‌ى 50 هه‌زار لیتر به‌سه‌ر خێزانه‌كانى ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هەڵەبجە دابه‌ش بكه‌ن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌و دابه‌شكردنه‌ و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كارو چالاكییه‌كانیان به‌ته‌نیا له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌بێت و له‌شاروشارۆچكه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌نجامى بده‌ن.

به‌م زستانه‌ نزیكه‌ى 100 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت لە کۆم...

به‌م زستانه‌ نزیكه‌ى 100 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت لە کۆمەڵگای باتاس بێ نه‌وتن