لەسەر شەقامی ئیبراهیم خەلیل
بە رووداوی هاتوچۆ هاوڵاتیەک گیانی لەدەست دا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
درەنگانی شەوی رابردوو بە دیاریکراوی کاتژمێر 2:30 لەسەر شەقامی ئیبراهیم خەلیل نزیک فولکەی گوڕەپانی چیمەنتۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک روویدا و کەسێک گیانی لەدەست دا.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بووە و برینەکەی سەخت بووە بۆیە نەتوانراوە چارەسەر بکرێت.
بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964ـی وت، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و بارهەڵگرەکەیان ویستوویەتی لە لە شەقامێکەوە بۆ ئەوی دیکەیان بڕوات و بەڵام ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەو کاتەدا هاتووە و نەیتوانیوە ئیستۆپ بگرێت و بەیەکیانداداوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی