خاوێن و هەرزانە

تور فرۆشەکەی قەڵادزێ؛ کارەکەم بە عیبادەت دەزانم

964+
محەمەد عەلی – قەڵادزێ

ئیسماعیل خدر، دانیشتوی قەڵادزێ یە و تەمەنی 70 ساڵە، ئەو 20 ساڵە لەگوندی نورەدین، سەوزە بۆ دوو بەشی قەڵادزێ دابین دەکات، ئەمساڵ پێنج دۆنم زەوی بە تورو شێلم چاندووە، لەبازاڕی قەڵادزێ بەتراکتۆر دەیان فرۆشێت.

ئیسماعیل دەڵێ، تورەکەی ئەو هەرزانی خستووتە بازاڕەوە، پێشتر تور کیلۆی بە 750 دینار بوو، لەوەتی بازاڕی تورەکەی ئەو باش بووە، دوو کیلۆ تور لە بازاڕی قەڵادزێ بووە بە هەزار دینار.

ئەم جوتیارە، لەهەر چوار وەرزی ساڵدا سەوزە بەرهەم دەهێنێت و لەم وەرزەدا سێ جۆر توری کردووە، وەک خۆی دەڵێت، بەرهەمەکانم سروشتین و بە ئاوی پاک بەرهەمیان دەهێنم، بۆیە خواستی باشی لەسەرە.

ئیسماعیل خدر کە لە بەرهەمێکی 964 بەشداری کردووە دەڵێت، زۆر موڕتاحم لەکارەکەم لەبەر ئەوەی بە عیبادەتی دەزانم بەهۆی خاوێنی و هەرزانی و هەلیکاریشم بۆ چەندین کەس رەخساندووە، چەندین کەسیش لە بەرهەمەکەم دەخۆن، داواکارم لە فرۆشیارانی سەوزە کە بەپاکی بەرهەمی بهێنن و رسقی حەڵاڵ و هەرزان بدەن بەهاوڵاتیان، چونکە خەڵک فەقیرە.

بەدەم لێکردنەوە و پاککردنەوە و تا چوونە بازاڕیش هاورێیەتی مام ئیسماعیل- مان کرد، ژمارەیەک کڕیارمان دواند ئەوان وتیان، هەرزانی خسووەتە بازاڕەوە، کە ئەو رۆژێک تور نەهێنێتە بازاڕ نرخ لەسەر تور زیاد دەبێ، بەرهەمەکانی سروشتین و ناسک و هەرزانن، بۆیە چاوەڕێی دەستی ئەوین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

توری شارەزوور چنرایەوە و رەوانەی بازاڕەکانی هەرێم و عێ...

توری شارەزوور چنرایەوە و رەوانەی بازاڕەکانی هەرێم و عێراق دەکرێت