بۆ مانگی12
نرخی کارەبای موەلیدە لە هەولێر دیاری کرا
964+
توانا نەقی
ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلیەکانی هەولێر نرخی ئەمێری کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی رابردوو بڵاو کردەوە و بە پێی گەڕەک و ناوبازاڕ و دەورووبەری هەولێر نرخەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە خۆران تەحسین سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلیەکان بڵاویکردەوە، تێکڕای کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی 12 پێکهاتووە لە 15 کاتژمێر و نیو و 27 رۆک کاریان کردووە.
نرخەکانیش بە پێی گەڕەکەکانی ناو شار و بازاڕ و دەرەوەی شار بەم شێوەیە بوون:
ناوشاری هەولێر کاتژمێرەکان لە نێوان 352 کاتژمێر تاکو 460 کاتژمێرە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 14 هەار 500 دینار تاوەکو 18 هەزار و 750 دینارە و نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی موەلیدە 41 دینارە.
ناوبازاری شاری هەولێر کاتژمێرەکان لە نێوان 180 کاتژمێر تاوەکو 210 کاتژمێرە و نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 8750 دینار تاکو 10 هەزار و 500 دینارە و نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدە 48 دینارە.
دەورووبەری هەولێر و قەزاو ناحیەکان و گوندەکان کاتژمێرەکان لەنێوان 107 کاتژمێر تاوەکو 495 کاتژمێر بووە و نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 5250 دینار تاوەکو 19 هەزار و 750 دینارە و بۆ یەک کاتژمێر کارکاکردنی موەلیدەکان (40 – 41 – 48) دینارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی تایبەت بە هێنانی گازوایل بۆ یەک لیتر گازوایل بڕی 561 دیناری هێناوە لە بۆرسەی فرۆشتنی گازوایل بەڵام ئێمە وەکو ئەنجوومەنی موەلیدەکان لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان بڕی 545 دینارمان هەژمار کردووە.