ساڵانه 1000 رووداو زیاد ده‌كات
ئامارى رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگاى دیالە مه‌ترسیدارن
964+
راژان باجەڵان – دیالە
لە پارێزگای دیالە ئامارەکانی 2024 ژمارەیەکی مەترسیدار لە روداوەکانی هاتوچۆ پیشان دەدات و لەچاو ساڵانی رابردوو، بەرزبونەوەیەکی زۆری بەخۆوەبینیوە بەجۆرێک ساڵانە هەزار رووداو زیاد دەکات.
فارس عەزاوی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دیالە بە 964ی وت، نەخۆشخانەکانی دیالە بە گشتی ئەمساڵ حه‌وت هەزار روداوی هاتوچۆی تیادا تۆمارکراوە، کە تیایدا زیاد لە 300 کەس گیانی لەدەستداوە و سەروو سێ هەزار کەس بریندار بوونە.
ئه‌و ژمار‌انه‌ى باسیده‌كات بریتین له ژن و پیاو، گه‌نج، منداڵ و پیریشی لە خۆگرتووه.
وتیشی “زۆربەی روداوەکانی هاتوچۆ لەسەر رێگای سه‌ره‌كى کەرکوک – بەغدا و پاشان رێگاکانی دەلی عەباس و شارەبان و چەند رێگایەکی تر، روویانداوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، فراوانبونێکی مەترسیداریش لە روداوەکانی ماتۆری دوو تایە و سێ تایە هەیە کە ئەم جۆرەیان زۆربەیان هەرزەکار و گەنجن و رووداوەکانیش بەهۆی سەرکێشی و نەزانینی یاساکانی هاتوچۆیە.
لەبارەی ژمارەی روداوەکانی قەزا و ناحیەکان و بەتایبەت خانەقین بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین دکتۆر شوان شاکر بە 964ـی راگه‌یاند، سەرجەم ئامارەکانی روداوەکانی هاتوچۆ و کار و چالاکییەکانی تری نەخۆشخانەی خانەقین لە چەند رۆژی داهاتودا ئاشکرا دەکرێت .
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى فه‌رمییه‌ى كه 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ته‌ندروستى هاتوچۆى دیالە ده‌ستیكه‌وتووه، لە ساڵی 2022 له‌و پارێزگایە، نزیكه‌ى پێنج هەزار رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە، لە ساڵی 2023 دیسان ئاماره‌كه زیادی كردووه بۆ شه‌ش هەزار رووداو و ساڵی 2024 یش ژماره‌ى رووداوه‌كان گەیشتووه‌تە حه‌وت هه‌زار روداوی هاتوچۆ کە ئەمەش به‌قسه‌ى به‌رپرسانى ته‌ندروستى و هاتوچۆى ئه‌م پارێزگایه “زۆر مه‌ترسیداره”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن