نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ى هه‌یه‌

له ‌دوێنێ ئێواره‌وه پیاوێكى ته‌مه‌نى 74 له‌هه‌ولێر ونبووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له ‌دوێنێ ئێواره‌وه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 74 ساڵ له‌هه‌ولێر ونبووه‌، برابچووكه‌كه‌ى ده‌ڵێت نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌ى هه‌یه‌ و پێشتریش جارێك ونبوبوو.

ونبووه‌كه‌ ناوى عه‌زیز سلێمان عه‌زیزه‌.

جه‌لیل سلێمان، براى ونبووه‌كه‌ به‌ 964ـى وت، له‌دوێنێ ئێواره‌وه‌ له‌ماڵ ده‌رچووه‌ و نازانن بۆ كوێ چووه‌ پۆلیسیشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رى هه‌یه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر جارێكی دیكه‌ ونبوبوو دواتر كاتژمێر 3:00ـى به‌ره‌به‌یان له‌ پۆلیسی ئازادى تە‌لوفۆنیان بۆ كردووین و هێنامانه‌وه‌”.

ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه‌ پێشتر بردویانه‌ته‌ لای لیژنه‌یه‌كی ده‌روونى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى كۆمارى، به‌ڵام پێیان وتوون پێویست به‌ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر ناكات و پێویسته‌ ئاگادارى بن.

كێشه‌ى ئه‌م پیاوه‌ وه‌ك براكه‌ى ده‌ڵێت ئه‌وه‌یه‌، كه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ى ماڵ نازانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ و ناشتوانێت ماڵ پێبزانێته‌وه‌ جاری یه‌كه‌میش كه‌ ونبوبوو هه‌مان حاڵه‌تى هه‌بوو.

كه‌سوكاره‌كه‌ى ئه‌م ژماره‌ موبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر شوێنێك كه‌سه‌ ونبووه‌كه‌یان بینى په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكرێت؛

07504040933

07810398252