خوێندكارى هونه‌ره جوانهكانه
گه‌نجێكی كۆیه له دوێنێوه بێ سۆراغه و خێزانه‌كه‌ى به دوایدا ده‌گه‌ڕێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نوێ کرایەوە:2:41
نەجمەدین حوسێن باوکی گەنجەکە بە 964ـی وت، “تەرمی کوڕەکەمان دۆزیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
هەواڵی سەرەتا:
له دوێنێوه، گهندێكی قه‌زاى كۆیه له ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، باوكیشی ده‌ڵێت، له‌هه‌موو لایه‌ك به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن و تاوه‌كو ئێستاش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
گه‌نجه‌كه، ناوى مه‌ستى نه‌جمه‌دین، ته‌مه‌ن 21 ساڵ و خوێندكارى په‌یمانگاى هونه‌ر جوانهكانه و ماڵیان له گه‌ڕه‌كى زانكۆى ئه‌م قه‌زایه‌یه.
نه‌جمه‌دین باوكى گه‌نجه‌كه، به 964ـى وت، نازانن هۆكارى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌ى چییه و هیچ كێشه و گرفتێكیشی نه له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان نه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكیش نه‌بووه.
وتیشی ” پۆلیس و ئاسایشمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه له رێگه‌ى خزمهكانیشهوه له هه‌موولایه‌ك بۆی ده‌گه‌ڕێن تاوه‌كو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كوڕه‌كه‌یان هیچ ناسنامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خۆى نه‌بردووه و رۆژێك له رۆژانیش باسی ئه‌وه‌ى نه‌كردووه بچێته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، بۆیه ئێستا نازانن بۆكوێ چووه.
كه‌سوكارى گه‌نجه‌كه ئه‌م ژماره موبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ر شوێنێك كوڕه‌كه‌یان بیندرا په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت:
07515843481