لە هەولێر و سلێمانی
ئاهەنگەکان تەواو بوون، شەقام پڕ پاشماوەیە
964+
دیلان محەمەد – ئالان حەمەدەمین
لە دوای ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و خۆشی دەربڕینی هاوڵاتییان و گەشتیاران، ئەوەی مایەوە پاشماوەی زۆر و زەبەند بوو، لەسەر ئەو شەقامانەی بۆ خۆشی دەربڕین خەڵکی تێ رژابوون.
لە سلێمانی و هەولێر پەیامنێرانی 964 سۆراغیان کرد، بە مەیدانی و پاش چۆڵبوونی شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان، وە پاش ئەوەی هاوڵاتییان چوونەوە بۆ ماڵەکانیان و گەشتیاران بۆ هۆتێلەکانیان، لە شەقامی سالم “سەهۆڵە”، وە لە باخی شار “گوزەری قەڵا”، پاشماوەی زۆر کۆبوونەتەوە.
لەوانە بوتڵی پلاستیک، چەرەسات، کلێنس، پاشماوەی خواردنی فاست فود و یارییە ئاگرینییەکان، کە سەرتاپا ببوو بە بەشێک لە سیما شەقامەکانی، پەیامنێری 964 لە سلێمانی دەڵێ، هەمیشە داوا لە خەڵک دەکرێ، ئەوەی ئەوان فڕێی دەدەن و ژینگەی پێ پیس دەکەن، کەسێکی دیکە دەبێت بۆی بچەمێتەوە و خاوێنی بکاتەوە.
لە دیمەنە ڤیدیۆییەکە دەبینن؛ کە لە شەقامی سالم چی گوزەراوە، لە وێنەکانیش لای باخی شار و قەڵای هەولێر تەماشا بکەن: