شەقامی سالم کراوەیە

هیچ لۆد و قەرەباڵغیەک بەهۆی سەری ساڵەوە لە سلێمانی دروست نەبووە 

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو شەقامی سالم دانەخراوە لە سلێمانی دانەخراوە بە رووی شۆفێراندا ئەمەش وای کردووە کە لۆد و قەرەباڵغی دروست نەبێت.

هاوڵاتیان روویانکردووەتە شەقامەکە بۆ بەسەر بردنی دوای ساتەکانی ئەمساڵ و پێشوازی لە ساڵی تازە.

عەقید بەهمەن عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی بە 964ـی وت، شەقامەکان دانەخراون بەهۆی سەری ساڵەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیش ئاساییە.

وتیشی، کارمەندەکانیان و لیژنەی ئەمنیش هەمووی لە ئامادەباشیدان و لە ئەرکدان بۆ هەر حاڵەتێکی نخوازراو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

چەند شوێنێكی شەقامی سالم دەكرێن بە گەشتیاری

چەند شوێنێكی شەقامی سالم دەكرێن بە گەشتیاری