194 نه‌شته‌رگه‌رى جۆراوجۆریشیان ئه‌نجامدراوه‌

له‌ سنوورى 45 گوندى حاجیاوا نزیكه‌ى 50 هه‌زار مه‌ڕ و بزن كوتراون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری راپەڕین، ئامارى كار و چالاكییه‌كانى ئه‌مساڵى سنوورى قه‌زاى حاجیاوای بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ توانیویانه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانى كوتانى ئاژه‌ڵاندا نزیكه‌ى 50 هه‌زار بزن و مه‌ڕ له‌ سنوورى 45 گونددا كوتانیان بۆئه‌نجام بده‌ن.

هه‌ڵمه‌تى كوتانه‌كه‌ له‌ دژى نه‌خشییه‌كانى تاعون، ته‌به‌ق و دانكه‌ بووه‌، تیایدا 26 هه‌زار و 51 مه‌ڕ و 22 هه‌زار و 304 بزن و 193 ره‌شه‌وڵاغ، كوتراون.

بۆ كۆنتڕۆڵكردنى نه‌خۆشی تاى خوێنبه‌ربوونیش له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كاندا تیمه‌كانى ڤێتێرنه‌رى ئه‌م قه‌زایه‌ له‌ ناحیه‌ و گونده‌كانى سنووره‌كه‌ى توانیویانه‌ كارى شۆردنه‌وه‌ و رشاندن بۆ شه‌ش هه‌زار و 60 سه‌ر مه‌ڕ و سێ هه‌زار و 448 بزن ئه‌نجام بده‌ن و 157 هوڵى ئاژه‌ڵانیش بڕشێنن.

لێدانى ده‌رزى ژێرپێست بۆ هه‌مان مه‌به‌ستى سه‌ره‌وه‌ بۆ سێ هه‌زار 100 مه‌ڕ و پێنج هه‌زار و 400 بزن و 297 ره‌شه‌وڵاغ، ئه‌نجامداوه‌.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵدا تیمه‌كانى پزیشكى كارى پشكنین و چاره‌سه‌ركردنیان بۆ نزیكه‌ى چوار هه‌زار  ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر ئه‌نجامداوه‌.

له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌گه‌ریش بۆ ئاژه‌ڵه‌كان، تیمه‌كانى ڤێتێرنه‌رى حاجیاوا توانیویانه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا كارى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ 81 مه‌ڕ، 49 بزن، 51 ره‌شه‌وڵاغ، شه‌ش وڵاغه‌به‌رز، پێنج سه‌گ و دوو پشیله‌ ئه‌نجام بده‌ن.

کوڕ و کچانی ڤێتێرنەری سەگی بێلانەی شەش ناوچەیان كۆكردە...

کوڕ و کچانی ڤێتێرنەری سەگی بێلانەی شەش ناوچەیان كۆكردەوە

ڤێتێرنەری راپەڕین: رۆژانە 25 سەر ئاژەڵ بۆ سەربڕین دەپشک...

ڤێتێرنەری راپەڕین: رۆژانە 25 سەر ئاژەڵ بۆ سەربڕین دەپشکنین

ڤێتێرنەریی راپەڕین مۆرەکەی گۆڕیوە

ڤێتێرنەریی راپەڕین مۆرەکەی گۆڕیوە