لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا و سێی دیکەش برینداربوون

964+

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان و لەدوایین رۆژی ساڵدا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

سامان عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 31.12.2024 دوو ئۆتۆمبێلێ جۆری (تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا پیکاب) کە لە کەلارەوە بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتوون، لە بەرامبەر گوندی (لەواوان) پێکیانداداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور”.

“بەوتەی شۆفێری پیکابەکە، تۆیۆتا کامرییەکە لە دواوە خۆی پێدا کێشاوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە”، سامان عەلی وای وت.

ئاشکراشیکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئەحمەد رەحیم و لەدایکبووی ساڵی 1957ـە و سەرنشینی پیکابەکە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی هاتوچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

رێگای نێوان کەلار – دەربەندیخان کە بەرێگای مەرگ ناسراوە و ساڵانە چەندین رووداوی هاتوچۆی مەترسیداری تێدا روودەدات، دەکرێ بە دووساید و بڕیارە لە دەستپێکی ساڵی تازەدا بکرێتەوە.

لە کەلار 12 کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

لە کەلار 12 کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون