فەیسبوک وەزعى چۆنە؟

لە ناو هاوڵاتیانى عێراقدا، تیکتۆک یەکەمە

964+

وریا فەتاح

بەپێى ئامارەکانى ماڵپەڕى داتا پۆرتاڵ، سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ناو هاوڵاتیانى عێراقدا بەکارهێنەریان زۆرە، بەڵام هیچیان شان لە شانى تیکتۆک نادەن.

کۆتا رۆژى ساڵە و خۆشە زانیارییەکانى ئەو ساڵەمان بە ئامار و داتا بزانین، بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕى داتا پۆرتاڵى، ئامار و ژمارەى بەکارهێنەرانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانى لە عێراق بەم شێوەیە بڵاو کردووەتەوە:

بەکارهێنەرانى فەیسبوک لە ساڵى 2024 دا لە عێراق

بەپێى زانیارییەکانى کۆمپانیاى مێتا، کە ماڵپەڕى داتا ریپۆرتاڵ بڵاوى کردووەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت کە لەسەرەتاى 2024 دا 19.30 ملیۆن بەکارهێنەرى فەیسبوک لە عێراق تۆمار کراوە.

بەکارهێنەرانى یوتوب لە عێراق بۆ ساڵى 2024

سەرچاوەکانی ریکلامی گووگڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە یوتیوب لە سەرەتای ساڵی 2024دا 22.80 ملیۆن بەکارهێنەری لە عێراقدا هەبووە.

بەکارهێنەرانى ئینستاگرام لە عێراق بۆ ساڵى 2024:

ئەو ژمارانەی لە ئامرازەکانی ڕیکلامی مێتا بڵاوکراونەتەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئینستاگرام لە سەرەتای ساڵی 2024دا 18.25 ملیۆن بەکارهێنەری لە عێراقدا هەبووە

بەکارهێنەرانى تیکتۆک لە عێراق بۆ ساڵى 2024:

تیک تۆک لە سەرەتای ساڵی 2024دا 31.95 ملیۆن بەکارهێنەری تەمەن 18 ساڵ و سەرووتر لە عێراقدا هەبووە.

بەکارهێنەرانى سناپچات لە عێراق بۆ ساڵى 2024:

ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە ریکلامەکانی سناپدا بڵاوکراونەتەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە سناپچات لە سەرەتای ساڵی 2024دا 17.74 ملیۆن بەکارهێنەری لە عێراقدا هەبووە.

تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکرێت؟

تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکرێت؟