له ئه‌ڵمانیا
ژن و مێردێكی عێراقی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئێزدییه‌كان دادگایی ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره به‌م زووانه ژن و مێردێكی عێراقی له دادگایه‌كی وڵاتى ئه‌ڵمانیا به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و كۆیله‌كردنی دوو كچه ئێزدی دادگایی بكرێن.
دادگاییەکە له دادگای باڵای ناوچه‌یی له شاری میونشنی ئه‌م وڵاته.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، داواكاری گشتیی فیدراڵی، تۆمه‌تی به كۆیله‌كردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌و ژن و مێرده و ئێستاش هه‌ردووكیان له‌و وڵاته‌دا ده‌ستگیركراون.
10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیاوه‌كه له‌سه‌ر داوای ژنه‌كه‌ی، كچێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵانی ئێزدی له بازاڕێكی عێراق كڕیوه و له ساڵی 2017 ش كچێكی دیكه‌ى ئێزدی كه ته‌مه‌ن 12 ساڵان بووه كڕیوه و وه‌ك كۆیله كاریان پێكردوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پیاوه‌كه چه‌ند جارێك ده‌ستدرێژی كردووەته سه‌ر هه‌ردوو كچه‌كه، هاوسه‌ره‌كه‌شی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كچه‌كانی ئاماده‌كردووه و رازاندویانیه‌تییه‌وه.
داواكاری گشتی له ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، ئه‌م دوو كچه به ناچاری كاریان پێكراوه، ده‌ستی كچه پێنج ساڵانه‌كه به ئاوی گه‌رم سووتاوه، ئه‌و دوو كچه رێگه‌یان پێنه‌دراوه به‌شداری رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانیان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی سوریا جێبهێڵن، پاشانیش گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌ندامانی دیكه‌ی دا*ع*ش.
هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له رۆژى 9.4,2024 له ویلایه‌تی باڤاریای ئه‌ڵمانیا، ده‌ستگیركران و له‌و كاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.