هونەرمەند رێكێش سەیرانی
بە گۆرانی “چوار پارچە” شەوەئاهەنگی زاخۆی جۆش دا
+964
شڤان عەبدوڵآ
لە10ـەیەم شەوی کۆنسێرتەکانی زاخۆ بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ، هونەرمەند رێکێش سەیرانی ژمارەیەک گۆرانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، بە لاوكی حەیران ژارۆش ئامادەبووانی هەژاند.
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زایینی 2025 ئیدارەی زاخۆ لەکوتا 11 شەوی سەری ساڵ بە بەردەوامی کۆنسێرت بۆ گەشتیاران و خەڵکی زاخۆ سازكردووە.
هونەرمەند رێکێش سەیرانی، ئەمشەو بەشداریی كرد و دوو گۆرانی نوێی خۆی پێشکەش بە جەماوەرەکە کرد، گۆرانییەکی خۆشەویستی بە ناونیشانی ( دەستێ من بگرە ) و ئەوەی دیکەش بەبۆنەی سەرکەوتنی کوردانی رۆژئاوایە بە ناوی ( ببن یەک ).
لەبارەی پلان و بەرنامەکانی داهاتوو، رێکێش سەیرانی بۆ 964 قسەی كرد و وتی، پلان و بەرنامەی باش لە رێگادایە و لە ساڵانی رابردوو زۆرتر و باشتر دەبن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا