لە عێراقەوە چوون
هێزێكی گەورەی هاوپەیمانان چوونە رۆژئاوای کوردستان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لەگەڵ بەردەوامیی رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و گرووپە چەكدارییەكانی سەر بە توركیا لە ناو رۆژئاوای كوردستان “باكووری رۆژهەڵاتی سوریا”، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هێزێكی زۆر گەورەی سەربازی بردە ناو سوریا.
كەناڵی ئەلعەرەبییە ئەمڕۆ دووشەممە 30.12.2024 بڵاویكردەوە، 60 بارهەڵگری پڕ لە چەك و تەقەمەنی و پێداویستی لۆجستی، بەرەو بنكەی هاوپەیمانان لە هەردوو پارێزگای حەسەكە و دێرزور رۆیشتن.
سەرچاوەكە دەڵێت هێزەكە لە دەروازەی وەلید لە سنووری پارێزگای ئەنبار چوونە ناو خاكی سوریا، كە یەكەمجارە لە دوای رووخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد، هێزێكی وا گەورە بچێتە ناو سوریاوە، پێشتریش چەند بارهەڵگرێكی دیكە رەوانەی ئەو شوێنانە كراون و بە گوێرەی زانیارییەكانی كەناڵەكە تا ئێستا 210 بارهەڵگر گەیشتوونەتە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هێزە پاڵپشتییانەی رەوانە كراون، هاوكاتە لەگەڵ جوڵەیەكی فراوانی زریپۆش و هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە دێرزور، رەققە و كۆبانێ.
بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا، كە هەفتەی پێشوو لەگەڵ فەرماندەی ئیدارەی نوێی سوریا ئەحمە ئەلشەرع كۆبوونەوە، چەند جارێك هۆشداریی ئەوەیان داوە ئەگەری هەیە دا*عش* سوود لە گۆڕانكارییەكانی سوریا وەربگرێت و چالاكی تی*رۆ*ریستی ئەنجام بدات.
جگە لەوە، ئەمریكا چەند پەیامێكی نەرمی بۆ توركیا ناردووە، كە هێرش نەكاتە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات “هە*سە*دە”، بەڵام وەڵامی توركیا ئەوە بوو، كە دەبێت هێزە كوردییەكان لە سوریا چەك دابنێن.
ئەگەرێکی بەهێز هەیە هەموو هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان پێکەوە بچنە دیمەشق
سوریا
"ئەوەی دەچوو نەوتی رەش بوو"
بەبێ قسەکردن؛ عێراق هەناردەی نەوتی بۆ سوریا راگرتووە
بە سنورداری کرابوویەوە
دەروازەی قائیم بەڕووی گەشتیاری و بازرگانی داخرایەوە
"40 چەکداری دیکەش برینداربوون"
هە*سە*دە: 17 چەکداری گرووپەکانی سەربە تورکیامان کوشتووە
دووەمە لە سێ رۆژدا