كۆى پڕۆژه‌كانى 139 پڕۆژه‌ بووه‌

ئه‌مساڵ دهۆک پڕۆژه‌كانى بۆ هه‌موو سێكته‌ره‌كان بووه‌ و چاویشی له‌سه‌ر زیادكردنى سه‌وزاییه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانیى دهۆک ئاشكراى ده‌كات له‌مساڵدا 139 پڕۆژه‌ى هه‌بووه‌، به‌ڵام هه‌موویان نه‌كه‌وتوونه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردن، چاوی زیاتریان له‌سه‌ر زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی بووه‌، به‌مه‌ش دوو پڕۆژه‌یان هه‌یه‌ و به‌ ته‌واوبوونیان رێژه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ 20%.

ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک به‌ 964ـى رایگەیاند، لە ساڵی 2024 دا كۆی پرۆژەکانیان بریتی بووه‌ له‌ 139 پرۆژە، له‌و ژماره‌یه‌ 71 یان رەزامەندییان لەسەر دراوە و 68 پرۆژەش کاریان لەسەر دەکرێت.

ئەو پرۆژانەی رەزامەندییان لەسەر دراوە، گوژمه‌كه‌یان بریتییه‌ له‌ 164 ملیار و 518 ملیۆن دینار بووە، ئه‌وانه‌شی لە قۆناغی جێبەجێکردندان، بریتییه‌ 183 ملیار و 884 ملیۆن دینار.

وتیشی “پڕۆژه‌كانى ئه‌مساڵمان هه‌موو سێكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه‌”.

شاره‌وانى دهۆک پڕۆژه‌ى دیكه‌شیان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی سه‌نته‌رى پارێزگاكه‌یان، یه‌كه‌میان له‌ پاركی سه‌رهه‌ڵدان و دووه‌میشان له‌ پاركی گشتییه‌ كه‌ به‌ هه‌ردووكیان نزیكه‌ى 700 دۆنم زه‌وى سه‌وز ده‌كه‌ن.

ئیسماعیل مسته‌فا ده‌ڵێت، به‌ته‌واوكردنى دوو پڕۆژه‌که‌ رێژه‌ى سه‌وزایی له‌ 14% بۆ 20% به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمساڵ چەندین باخچەیان دروست کردووە و لە سەنتەری شاری دهۆکدا گرنگییەکی زۆر بە سەوزایی و پاکوخاوێنی شار دراوە.

بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکى ماڵتا گردبوونەوە

بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکى ماڵتا گردبوونەوە

خانووەکانی سەر رووباری هشکەرووی دهۆک تێكده‌درێن

خانووەکانی سەر رووباری هشکەرووی دهۆک تێكده‌درێن