قەرار بوو ئەمڕۆ پارەکەیان بگات

لەم رۆژانەدا کارمەندانی سەر سندوق گیرفانیان گەرم دەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، گیرفانیان گەرم ببێتەوە و پارەکەیان وەربگرن، بەڵام نەگەیشتن بە ئاواتەکەیان و لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.

مەروان محەمەد بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی وت، “بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە 29.12.2024 بەغدا پارەی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بنێرێت، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە پارەکە نەگەیشت و دواکەوت”.

“بە دڵنیاییەوە لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا پارەکە دەگات و بەسەر کارمەندەکانی سەر سندوق دابەش دەکرێت”، مەروان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارەکە لەڕێی بانکی TBIـیەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان و دواتر بەسەر بانکەکانی دیکەدا دابەش دەکرێت.

بەقسەی مەروان محەمەد، هەمووی کارمەندانی سەر سندوقەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 41 هەزار کارمەندن و پشکی هەولێریش 14 هەزار و 800 کەسە،  ئەوانەی فەرمانبەری حكومەت بوون،  150 هەزار دینار و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان 250 هەزار و یەدەگەکانیش 100 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.

رۆژی 20.10.2024 لە هەرێمی کوردستان دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

جومانە غەلای بۆ 964: لە رێگەی TBI پارەی کارمەندانی سەر سند...

جومانە غەلای بۆ 964: لە رێگەی TBI پارەی کارمەندانی سەر سندوق دەنێردرێ

کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان...

کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەند دەکرێت نەوت دە...

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەند دەکرێت نەوت دەگاتە قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ