دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی:

“ساڵ بە ساڵ دەبێت گۆڕانکاری بەسەر ژیانتدا بێت”

964+

دیلان محەمەد جەزا

ساڵەکان تەنیا ژمارەن و هیچ کاریگەریان لەسەر ژیانی مرۆڤەکان نابێت، ئەوەی خەمی لێبخورێت سەرکەوتنی تەمەنە ئەمە قسەی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانییە سەبارەت بە هاتنی ساڵی نوێ.

دکتۆر کەریم قەرەچەتانی بە 964 وت، گۆڕینی ساڵەکان هیچ کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤەکان نابێت و دەبێت خەم لەوە بخورێت ساڵ بە ساڵ لە تەمەن کەم دەبێتەوە.

باسی لەوەش کرد، پێویستە هەرکەسێک ساڵ بە ساڵ گۆڕانکاری بەسەر ژیانیدا بێت و لە پیشەکەیدا گۆڕانکاری هەبێت و بەرەو پێش بڕوات و پلانی گۆڕانکاری داهێنەرانەی هەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

"نەزان باشترە لەوەی نیو عیلمی پێبێت"