"ده‌مانه‌وێت ژینگه‌ بخه‌ینه‌ ناو پڕۆگرامه‌كانى خوێندن"

رێکخراوى سروشتى كوردستان منداڵان فێرى چاندنى نه‌مام ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى شه‌ش ساڵه‌ رێكخراوى سروشتى كوردستان، كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیاری ژینگه‌یی له ‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كات و له‌دوایین چالاكیشیاندا منداڵانى ده‌ربه‌ندیخانیان فێری نه‌مام چاندن كرد.

رێکخراوه‌كه،‌ له‌گه‌ڵ تیمى ژینگەیى رێکخراوى ئازادبوون لە ژێر دروشمى (ژینگەیەکی سەوز و تەندروست لە پەروەردەیەکی سەوزەوە سەرچاوە دەگرێت) هەڵسان بەئەنجامدانى چالاکی چاندنی نەمام لە باخچەی قوتابخانه‌ی بیردۆزی ناحکومی له‌و قه‌زایه‌، بەمەبەستی دروستکردنی خۆشەویستی منداڵان بۆ درەخت و سروشت و بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی .

سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغى، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى سروشتى كوردستان به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ى ده‌ستیان به‌كارى رێكخراوه‌یی كردووه‌ كار و چالاكییه‌كانیان له‌پێناوى ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ بابه‌تى ژینگه‌ بخه‌نه‌ ناو پڕۆژگرامه‌كانى خوێندن.

وتیشی “جیاواز له‌ هه‌موو رێكخراوه‌كانى دیكه‌، ئێمه‌ داوا له‌ حكومه‌ت ناكه‌ین ژینگه‌ بخاته‌ ناو پڕۆگرامه‌كانى خوێندنه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت په‌روه‌رده‌ى ژینگه‌یی له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن بۆ منداڵان په‌ره‌پێبده‌ین و به‌ كار و چالاكیه‌كانمان پڕۆگرامى ژینگه‌یی له‌و ناوه‌ندانه‌ دابنێین”.

رێكخراوه‌كه‌، له‌رێگه‌ى خولى جۆراوجۆره‌وه‌ ئه‌ندام و خۆبه‌خشه‌كانى راهێناوه‌، بۆئه‌وه‌ى له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن به‌ زاره‌كی و به ‌كردار منداڵان فێری ژینگه‌پارێزى بكه‌ن، پلانی نوێشیان دواى سه‌رى ساڵه‌، روو له‌ قوتابخانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.

سه‌روه‌ر ده‌ڵێت، كارو چالاكییه‌كانیان كه‌ چاندنى نه‌مام، كۆڕ و سیمیناره‌، ته‌نیا له‌ ده‌ربه‌ندیخان نییه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمی كوردستانه‌ و پێشتر له‌ شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك،  هه‌ڵه‌بجه‌ و رانیه‌ش چالاكیان ئه‌نجام داوه‌.

روونیده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان له‌رێگه‌ى خۆبه‌خشه‌كانیانه‌وه‌ منداڵان به‌ كردار فێرى چاندنى نه‌مام و خزمه‌تگه‌یاندن به‌ ژینگه‌ ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت “جگه‌ له‌ قوتابخانه‌كان، فێری پاراستنى ژینگه‌ له‌ناو ماڵه‌كانیان و شوێنه‌ گشتییه‌كانیشان ده‌كه‌ین”.

رێكخراوێكی ژینگه‌یی سێ شوێنى هه‌رێم به‌ خاوەن پیستری...

رێكخراوێكی ژینگه‌یی سێ شوێنى هه‌رێم به‌ خاوەن پیسترین ژینگه‌ داده‌نێت

سێ زانكۆى هه‌رێمی كوردستان ناویان چووه‌ رێزبه‌ندی زا...

سێ زانكۆى هه‌رێمی كوردستان ناویان چووه‌ رێزبه‌ندی زانكۆ ژینگه‌پارێزه‌كانى جیهان

هه‌ر نه‌خۆشخانه‌ و ناوه‌ندێكی پزیشكى ره‌زامه‌ندى ژ...

هه‌ر نه‌خۆشخانه‌ و ناوه‌ندێكی پزیشكى ره‌زامه‌ندى ژینگه‌یی نه‌بێت تاوه‌كو 10 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت