"ئەوەی دەچوو نەوتی رەش بوو"

بەبێ قسەکردن؛ عێراق هەناردەی نەوتی بۆ سوریا راگرتووە

964+

ئەحمەد مستەفا

دوای نەمانی بەشار ئەسەد، هیچ هەڵوێستێکی فەرمی لە لایەن عێراقەوە سەبارەت بە وەستاندنی هەناردەکردنی نەوت بۆ سوریا رانەگەیەندراوە، بەو پێیەی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا باری نەوت لە رێگەی تانکەرەوە دەگوازرایەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارێتی بەشار ئەسەد کۆنترۆڵکرابوون، بەڵام نوێنەرێک لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستیکردەوە، وڵاتەکەی هەناردەکردنی نەوتی بۆ سوریا راگرتووە.

گروپە چەکدارەکان نەوتی رەشیان بۆ سوریا گواستووەتەوە

بە وتەی مستەفا سەنەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق، وڵاتەکە بڕیاری داوە لەم مانگەوە دابینکردنی نەوت بۆ سوریا رابگرێت، ئەوە لە کاتێکدا عێراق مانگانە نزیکەی 120 هەزار تۆن نەوتی رەشی بۆ سوریا دابین دەکرد، حکومەتی عێراق یان وەزارەتی نەوت لە بەغدا هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بەو هەنگاوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام وتەبێژێک بە ناوی راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق بە رۆژنامەی العربی الجدید ی ڕاگەیاندووە، زانیارییان لەسەر نەوتی عێراق نییە کە هەناردە بکرێ بۆ سوریا، هەروەها هیچ زانیارییەکیان نییە سەبارەت بە وەستاندنی ئەو هەناردەکردنانە.

ئەوە لە کاتێکدایە، زۆربەی سەرچاوەکانی پەیوەست بە داتاکردن و بازاڕە داراییەکان باس لەوە دەکەن، هەناردە کردن و دابینکردنی نەوتی رەش بۆ سوریا بە فەرمی نەبوون، بەڵکو لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی قاچاخی سیستماتیکەوە ئەنجام دراون، کە گرووپە چەکدارەکان بە شێوەیەکی نایاسایی لە رێگەی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکانەوە گواستوویانەتەوە.

بۆ پێویستییەکانی ناوخۆ سوریا 120 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە دەکرد

بەرپرسێکی حکومەتی عێراق، کە رەتیکردەوە ناوی خۆی بهێنێت، بە رۆژنامەکەی وتووە، ئەو نەوتەی دەگوازرایەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێم، بەشێک نەبووە لە گرێبەستە فەرمییە راگەیەندراوەکان، یان رێککەوتنە ناسراوەکانی ئۆپێک، بەڵکو لە رێگەی تانکەرەوە گواستراوەتەوە بۆ مەبەستی کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبای سوریا لە دیمەشق و ناوچەکانی دیکە ژێر دەسەڵاتی ئەوکاتی بەشار ئەسەد.

تۆڕی نرخی نەوتی پەیوەندیدار بە کاروباری نەوت لە راپۆرتێکدا کە رۆژی پێنجشەممە 26.12.2024 بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق بڕیاری ناوخۆی داوە بۆ راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ سوریا، هەروەها ماڵپەڕی ئەمریکی ئۆیل لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، سەرچاوە پەرلەمانییەکان بۆیان ڕوونکردووەتەوە کە حکومەتی عێراق بڕیارێکی ناوخۆیی داوە بۆ وەستاندنی هەناردەکردنی نەوت بۆ سوریا لە ئێستادا، لە کاتێکدا سوریا رۆژانە نزیکەی 120 هەزار بەرمیل لە عێراقەوە هاوردە دەکرد بۆ ئەوەی پێویستییەکانی ناوخۆی خۆی دابین بکات، جگە لە 60 هەزار بەرمیلی دیکە لە ئێرانەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق داوایەک لە هەرێم و کۆمپانیاکانی ن...

وەزارەتی نەوتی عێراق داوایەک لە هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت دەکات

داهاتى نەوتى عێراق بۆ ئەمساڵ دەگاتە 129 تریلیۆن دینار

داهاتى نەوتى عێراق بۆ ئەمساڵ دەگاتە 129 تریلیۆن دینار

هەڵگرانی ئاڵا رەشەکە شەش کارمەندی نەوتیان کوشت

هەڵگرانی ئاڵا رەشەکە شەش کارمەندی نەوتیان کوشت

بەرهەمی رۆژانەی نەوتی عێراق 60 هەزار بەرمیل کەمکراوەتە...

بەرهەمی رۆژانەی نەوتی عێراق 60 هەزار بەرمیل کەمکراوەتەوە