جنێو و قسەی نەشیاوی بە ژنان وتووە
تیکتۆکچیەک لە لە سنووری خەلیفان دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
پۆلیسی سۆران کەسێکیان دەستگیر کردووە کە تیکتۆکچیە و گوایە هاوڵاتیانی بێزار کردووە و لەو تۆرە کۆمەڵایەتیەوە جنێو و قسەی نەشیاوی کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، تیکتۆکچیەکیان لەسنووری قەزای خەلیفان دەستگیرکردووە کە بووەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان و رۆژانە لەرێگەی تیکتۆکەوە جنێو و قسەی نەشیاوی بە کەسایەتیەکان و ژنان داوە.
دەشڵێت، لەسەر راسپارەتی پۆلیس و لە رێگای داواکاری گشتیەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کراوەیەوە و لەلایەن پۆلیسی خەلیفانەوە دەستگیر کراوە.
تیکتۆکچیەکە ناوی ( ا،خ، ا )ـەو ئێستا بە پێی مادەی 2ـی خراپ بەکارێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی راگیراوە.