سەرەڕاى قەدەغەکردنیان

بارهەڵگرەکان بە رێگاى بێخاڵدا هاتوچۆیانە

964+

ئاکام غەفور- سۆران

دواى ئەوەى دوێنێ بەشێک لە پردى گەلی عەلی بەگ بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆوە تووشى داڕووخان بوو، هاتوچۆی بارهەڵگر لە رێگای رواندز بۆ خەلیفان، لە کاتژمێر 7ـی بەیانی بۆ 7ـی شەو قەدەغە کرا، بەڵام 964 لە ناوەڕاستى رۆژدا دیمەنى هاتوچۆ بارهەڵگرەکانى تۆمار کردووە.

دوێنێ شەو، هاتوچۆى سۆران شۆفێرانى بارهەڵگرى ئاگادارکردەوە، هەموو جۆرەکانى ترێڵە، لۆرى و قەلاب، ناتوانن لە کاتژمێر 7ـى بەیانى بۆ 7ـى ئێوارە، رێگاى رەواندز- بێخاڵ بۆ خەلیفان، بەکار بهێنن.

ئەمڕۆ پەیامنێرى 964 سۆراغى بۆ ئەو بڕیارە کرد، بەڵام بەپێى ئەو گرتانەى 964 تۆمارى کردوون، بارهەڵگرەکان پابەندى بڕیارەکە نەبوون و هاتوچۆ بە رێگاکەدا دەکەن، هەرچەندە هاتوچۆ هۆشدارى ئەوەى دابوو سەرپێچیکاران رێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەرەبەیانی دوێنێ هەینی 27.12.2024 بارهەڵگرێک خۆی بە بەشێک لە پردی گەلی عەلی بەگدا کێشا و ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگاکە دروست کرد، هەر بۆیە هاتوچۆى سۆران بۆ رێگری کردن لە ئاستەنگى هاتوچۆ، تا چاککردنەوەى پردەکە هاتوچۆى بارهەڵگرەکانى لە رۆژدا قەدەغە کرد.

964 چەند جارێک پەیوەندى بە موحسین تەحسین، وتەبێژى هاتوچۆى سۆرانەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکە نەدرایەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بارهەڵگرێک رێگەی چوون بۆ گەلی عەلی بەگی داخستووە

بارهەڵگرێک رێگەی چوون بۆ گەلی عەلی بەگی داخستووە

هاتوچۆی بارهەڵگر لە رێگای رواندز بۆ خەلیفان قەدەغە کرا

هاتوچۆی بارهەڵگر لە رێگای رواندز بۆ خەلیفان قەدەغە کرا