یۆرۆ 5.5%ـى بەهاکەى لەدەست داوە

لەمساڵدا بەهاى دۆلارى ئەمەریکى 7% بەرزبووەتەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمساڵ بەهاى دۆلار 7% بەرزبووەتەوە و ئەوەش بەرزترین بەرزبوونەوەیە لە دواى ساڵى 2015ـەوە و یۆرۆش وەزعى خراپە.

ئاژانسى بلومبێرگ بڵاوى کردەوە، دۆلارى ئەمەریکى بەرەو باشترین ساڵى خۆى دەڕوات بەراورد بە نزیکەى 10 ساڵى لەمەوبەر، بەشێوەیەک هاتنەوەى دۆناڵد ترەمپ و هەڕەشەکانى سەبارەت بە سەپاندنى باجى توندى گومرگى و کەمکردنەوەى رێژەى سودى بانکى، هۆکار بووە بۆ بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار بەڕێژەى 7%.

بلومبێرگ ئەوەشى خستووەتەڕوو، تەنانەت لەسەرەتاى ئەم مانگەوە دۆلار بەهێزترین ئاستى بەراورد بە دوو ساڵ لەمەوبەر تۆمار کردووە و هۆکارى سەرەکییش رێژەى سودى بانکى کەمی کردووە، تەنانەت پێى وایە هێشتا دەرفەتى زیاتر هەیە لەبەردەم دۆلاردا بۆ ئەوەى لە 2025دا زیاتر بەرەو بەرز بوونەوە بچێت.

لە ساڵى 2024 دا و تائێستا، دراوى نەرویجى و دۆلارى نیوزلەندى خراپترین ئاستیان تۆمار کردووە و بە رێژەى 10% تووشى دابەزین بوون، یۆرۆش 5.5%ـى بەهاکەى لەدەستداوە.

"پڕوپاگەندەى سەردانى سودانى بۆ ئەمەریکا بەهاى دۆلارى دابەزاند"