نەیانهێشت شەو بێ کارەبابن
کێشەى هێڵى کارەباى سەنگاو و گوندەکانى چارەسەربوو
964+
وریا فەتاح
کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، کیشەى هێڵى 33 کەسڤى چەمچەماڵ – سەنگاویان چارەسەر کردووە و کارەبا بۆ سەنگا و گوندەکانى دەورووبەرى گەڕاوەتەوە.
کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کێشەیەک لە هێڵی 33 کەیڤی چەمچەماڵ- سەنگاو دروستبوو، توانرا چارەسەر بکرێت”.
“سەرەڕای ناسەقامگیری كەشوهەوا راستەوخۆ تیمێکی تەکنیکی هۆبەی چاکسازیی هێڵەكان بە هاوكاری هۆبەێ ئامێرەكان سەردانی ناوچەکەیان کرد، لە ماوەیەکی کەمدا توانیان کێشەکە چارەسەر بکەن”.
بە وتەى سیروان محەمەد، وتەبێژى کارەباى سلێمانى کە بۆ 964 قسەى کردووە، دواى چارەسەرکردنى کێشەکە راستەوخۆ کارەبا بۆ هێڵەکە گەرایەوە کە ناحیەى سەنگاو و گوندەکانى دەورووبەرى لەسەرین.
وەک باسى دەکات هۆکارى کێشەکەش لە هێڵەکە شۆرتکردن بووە.