لە ستوون و تەلى کارەبا دووربکەونەوە

بەرگرى شارستانى عێراق هۆشدارى دەدات

964+

وریا فەتاح

بەرگرى شارستانى عێراق 13 رێنمایى بڵاو دەکاتەوە و هۆشداریش بە هاوڵاتیان دەدات بەهۆى ئەو رەوشى کەشوهەوایەى لە بەشێک لە ناوچەکان دروستبووە، پێویستە هاوڵاتیان وریابن و خۆیان بە دووربگرن لە وایەرە هەڵواسراوەکان و لە نزیک ستوونەکانى کارەبا دوور بکەونەوە.

رێنماییەکانى بەرگرى شارستانى عێراق:

یەکەم: دوورکەوتنەوە لە وایەرە هەڵواسراوەکان و ستوونەکانى کارەبا، چونکە مەترسى پچڕانیان هەیە بەهۆى رەشەبا.

دووەم: نزیک نەکەوتنەوە لەو باڵەخانانەى لە قۆناغى دروستکردندان، چونکە مەترسى داڕمان و کەوتنى کەرەستەکانى بیناسازى هەیە.

سێیەم: دوورکەوتنەوە لە ژێر دارە گەورەکان.

چوارەم: لە کاتى شۆفێریدا پێویستە بە وریاییەوە لێخوڕین بکرێت بەتایبەت ئەو کاتانەى زریان و تۆزوخۆڵ هەیە و گرنگى بدرێت بە رێنماییەکانى هاتوچۆ.

پێنجەم: باشتر وایە دەرگاو پەنجەرەى ماڵان داخراوبن بۆ کەمکردنەوەى دزەکردنى هەواى پیس و تۆزووخۆڵ بۆ ژووورەوە.

شەشەم: پێویستە دایک و باوکان بۆ رەوشى کەشوهەواى نالەبار رێنمایى منداڵەکانیان بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە لەو شتانەى کە روودەدات بۆ ئەوەى منداڵ لە چوونەدەرەوە هۆشیار بێت و لە کاتى خەوتنیش ترسى نەبێت لە هەر دەنگێک کە بەهۆیەوە دروست دەبێت.

حەوتەم: واباشتر لە کاتى پەڕینەوە لە شەقامەکاندا بە وریاییەوە هەنگاو بنێی بەتایبەت لە شەواندا، چونکە رەنگە تۆز و خۆڵ کاریگەرى لەسەر بینینى شۆفێران و مەوداى دوور هەبێت.

هەشتەم: پێویستە ئەو کەرەستانەى کێشیان سوکە لە رووى بیناکان لاببرێن بۆ ئەوەى لەکاتى باو باراندا بەرنەبنەوە و مەترسى بەرکەوتنیان نەبێت.

نۆیەم: دوورکەوتنەوە لە وەستان لە ژێر تابلۆ ریکلامییەکان و رووناککەرەوەکان.

دەیەم: چێککردنەوەى چەترەکان لە تایبەت ئەو چەترانەى ئاسنیان پێوەیە و دڵنیابن لە بەرگەگرتن لە کاتى رەشەبادا.

یانزەهەم: ئەو بینا و باڵەخانە و خانوانەى بە مادەى ئەلى کۆبوون رووپۆشکراون، پێویستە بە وریاییەوە هاتوچۆیان لە ژێردا بکرێت چونکە مەترسى هەڵوەشان و کەوتنى پارچەیان لەسەرە.

دوانزەهەم: هەموو تاوەرە بەرزەکانى ئینتەرنێت و پەیوەندى ئەگەرى کەوتنیان هەیە بە تایبەت ئەوانەى لەسەرووى خاتووى نیشتەجێبوون دانراون.

سیانزەهەم: لە کاتى روودانى هەر حاڵەتێکى نەخوازراو، پەیوەندى بە 115ـەوە بکەن.

رەشەبا کارەبای بەشێک لە گوندەکانی سنووری بنگردی بڕی  

رەشەبا کارەبای بەشێک لە گوندەکانی سنووری بنگردی بڕی