ئاسایشی سنورەکان چی؟

مەزڵوم عەبدی: بە مەرج ئامادەین ببینە بەشێک لە سوپای سوریا

964+
ئەحمەد مستەفا

مەزلوم عەبددی، بە مەرجی ئەوەی رێك بكەون لەسەر شێوازێكی گونجاو، دەڵێ ئامادەن ببنە بەشێك لە سوپای سوریا و پاراستنی سنوورەكان رادەستی دیمەشق بكەن.

ئەوەش ئاشکرادەکات، هەماهەنگیان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هەبووە لە دووەم رۆژی شەڕ و ڕوبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ رژێمی ئەسەد، لەگەڵ ئەوەی هیچ ڕێککەوتنێکی پێش وەختەیان لەگەڵ بەرەی تەحریر شام نەبووە

قسەکانی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە”، لە دیدارێکە بۆ رۆژنامەی “شەرقولئەوسەت” ئەو دەڵێت، پێویستە سوریا بە یەكڕیزیی و یەكگرتوویی بمێنێتەوە، بەڵام دەبێت بڕیاردان لەسەر شێوازی حوكمڕانی بۆ گەلی سوریا و گفتوگۆ دەستورییەكان بەجێبهێڵرێت.

عەبدی باس لەوەدەکات، پێویستە لە رێگەی گفتوگۆوە ئاسایش و سەقامگیری بۆ سوریا بگەڕێنرێتەوە و جارێكی تر دەست بە ئاوەدانكردنەوە بكرێتەوە، لە بارەی پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان، ئەو دەڵێ، ئامادەن سنورەکان رادەستی دیمەشق بكەن و هەسەدەش ببێتە بەشێك لە سوپای نوێی سوریا، بەڵام دوای رێككەوتن لەسەر شێوازێكی گونجاو كە لە بەرژەوەندی هەمووان بێت.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، مەزڵوم عەبدی داوای دیالۆگی ڕاستەخۆ و گشتگیر و بەپەلە دەکات لەپێناو دروستکردنی سەردەمێکی پڕ لە ئارامی و ئاشتی و ئاسایش، بۆ ئەوەی سووریا هەنگاوێک بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە بنێت.

مەزڵوم عەبدی دەرگایەکی گرنگی کردەوە و پەیامێکی بۆ هێزە...

مەزڵوم عەبدی دەرگایەکی گرنگی کردەوە و پەیامێکی بۆ هێزە کوردییەکانی سوریا نارد