"رێگەی بێخاڵ لۆفە و پێچی زۆری تێدایە"
لە رێگەی بێخاڵ جەنجاڵی هەیە و هاتوچۆش پەیامی هەیە بۆ شۆفێران
964+
ئاکام غەفور-سۆران
لە دوای داخرانی رێگەی گەلی عەلی بەگ، قەرەباڵغی لە رێگەی بێخاڵ دروست بووە، ژمارەیکی زۆر ئۆتۆمبێل بە دوای یەکتردا ریزیان بەستووە، هاتوچۆی سۆرانیش کەوتنە خۆیان پلان و بەرنامەیان دانا بۆ رێگری کردن لە دروستبوونی ئاستەنگ لە رێگاکە.
موحسین تەحسین، وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بۆ 964 وتی، ”حەوت تیممان داناوە بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت، بەڵام هاتنی بارهەڵگرەکان دەبێتە هۆی درووستبوونی ئاستەنگ.”
وتیشی، پلانمان داناوە کە سیستەمی نۆرە جێبەجێ بکەین بۆ بارهەڵگرەکان بە جۆرێک چەند خولەک جارێک تەنها دوو بارهەڵگر بە رێگاکەدا تێپەڕن، لە دوای رۆشتنی ئەوان دوو بارهەڵگری دیکە بەڕێ بکەین.
هاتوچۆی سۆران لە رێگای 964 شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە رێگەی بێخاڵ لۆفە و پێچی زۆری تێدایە پێویستە ئاگاداری خۆیان بن و باران بارینیش رێگاکەی خلیسک کردووە، هەر بۆیە پێویستە بە وریایی هاتوچۆ بە رێگەکەدا بکەن
پێداچوونەوە: ژێوار خدر