بەهۆی مەترسی داڕمانی پردەکەوە
چاوەڕێدەکرێ رێگەی گەلی عەلی بەگ تا 10 رۆژی دیکە بە داخراوی بمێنێتەوە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
بەرەبەیانی ئەمڕۆهەینی 27.12.2024، بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە یەکێک لە پردەکانی رێگای گەلی عەلی بەگ بەهۆیەوە رێگاکە داخراوە، چونکە بووەتە هۆی مەترسی بۆ رووخانی پردەکە.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ”پردەکە زیانی زۆری پێگەیشتووە و ئۆتۆمبێلی بچوکیش ناتوانێ هاتوچۆی بەسەردا بکات، رێگاکە رەنگە 10 رۆژی دیکە بە داخراوی بمێنێتەوە.
وتیشی، “رێگای بەدیل، رێگای بێخاڵ-خەلیفانە، بەڵام ئەوەش وەک پێویست نییە دەبێتە هۆی دروستبوونی جەنجاڵی هاتوچۆ.
رێگەی گەلی عەلی بەگ، رێگەی سەرەکی هەولێر – سۆرانە و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و هەولێر بەیەکەوەدەبەستێتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر