هەوڵەکەى 964 بەزایە نەچوو

گەنجانى هێرۆ بوون بە خاوەنى یاریگەى خۆیان

964+
محەمەد عەلی ــ پشدەر

دواى ئەوەى نزیکەى ساڵێک لەمەوبەر 964 داواکارى گەنجان و وەرزشوانانى ناحیەى هێرۆى گەیاندە لایەنى بەرپرس، دواجار ئەمڕۆ بوون بە خاوەنى یاریگەیەکى شەش یاریزانی.

محەمەد هێرۆیى کە وەزرشوانێکى ناحیەى هێرۆیە، بە 964ـى وت،”دڵخۆشین بە دروستکردنى ئەو یاریگەیە، چونکە پێشتر لەسەر خۆڵ یاریمان دەکرد و ئێستا بووین بە خاوەنى یاریگایەکى مۆدێرن”.

لاى خۆیەوە، موحسین حوسێن، بەڕێوەبەرى ناحیەى هێرۆ بە 964ـى وت،”سەرەتاى ئەمساڵ لە 964ـەوە داواکارى گەنجانى ناحیەکەمان پێگەیشت کە یاریگایان نییە، بۆیە دواتر دەستمان بە دروستکردنى یاریگەکە کرد و ئەمڕۆش کارەکان تەواو بوون و لەمەودوا وەرزشوانان دەتوانن یاریى تێدا بکەن”.

وەک باسى دەکات، یاریگەکە لەسەر رووبەڕى 30 مەتر بە 50 مەترە و بە دیزاینێکى ئەندازیارى دروستکراوە و بڕى 75 ملیۆن دینارى تێچووە.

هێرۆ یەکێکە لە ناحیەکانى سنوورى قەزاى پشدەر و سەروو 150 ماڵ تێیدا دەژین و 28 گوندى بەسەرەوەیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەنجانی ناحیەی هێرۆ یاریگایان نییە

گەنجانی ناحیەی هێرۆ یاریگایان نییە