دیدارى کوڕ و باوک چووە قیامەت

چیرۆکى ئەو باوکەى فریا نەکەوت کۆرپەکەى ببینێت و گیانى لەدەست دا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

باوکێک دواى تووشبوونى بە رووداوى هاتوچۆ بە سەختى بریندار دەبێت و دواى چوار رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکى کەرکوک، ئەمڕۆ پێنجشەممە گیانى لەدەست دا، بەڵام چیرۆکى خەمهێنەرى ئەم هەواڵە ئەوەیە، باوکەکە لە دووەم رۆژى بێهۆشبوونى لە نەخۆشخانە، کوڕەکەى هاتە دنیاوە.

حازم سالم عوەیدى تەمەن 23 ساڵ، چوار رۆژ لەمەوبەر لە شەقامى فڕۆکەخانەى کەرکوک بە ماتۆڕەکەى تووشى رووداوى هاتوچۆ دەبێت و بە سەختى بریندار دەبێت، دواى چوار رۆژ بێهۆشى و مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گیانى لەدەست دا.

ئەحمەد عەبدوڵا، کەسوکارى حازم ساڵح و هاوڕێى نزیکى بە 964ـى وت،” لە دووەم رۆژى مانەوەى حازم لە نەخۆشخانە، هاوسەرەکەى دەبردرێتە نەخۆشخانە و حازم دەبێت بە باوکى کوڕێک، بەڵام داخ ئەوەیە حازم نەهاتەوە هۆش تا کوڕە تازە لەدایکبووەکەى بگرێتە باوەشى”.

“پێشتر حازم و هاوسەرەکەى لەسەر ناوى کوڕەکەیان رێککەوتبوون و بڕیاریاندا بوو ناوى بنێن شەهم، بەڵام حازم ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچى دوایى کرد و دیدارى کوڕ و باوک چووە قیامەت”.

بە وتەى ئەحمەد عەبدوڵا، جگە لە خۆى برایەک و هەشت خوشکى هەیە و خەڵکى گوندى خانى سەر بە قەزاى حەویجەن، بەڵام بەهۆى شەڕى داعش لە 2014ـەوە بۆ کەرکوک ئاوارە بوون و لەو ماوەیە بە ماتۆڕ کارى گەیاندنى شیرینى کردووە.

964 لەسەر رەزامەندى کەسوکارەکەى وێنەى حازم سالمى بڵاوکردووەتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چیرۆکى ئەو بوکەى لە جیاتى تاراى سپى، کفنى سپى پۆشى و گی...

چیرۆکى ئەو بوکەى لە جیاتى تاراى سپى، کفنى سپى پۆشى و گیانى لەدەست دا