بە دوو قۆناغ دەخرێتە خزمەتەوە

سەنتەری گرێی شێرپەنجە و خوێنی کەرکوک قۆناغی یەکەمی تەواو دەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

کارەکانی پڕۆژەى دامەزراندنى سەنتەری تایبەتمەندى گرێكانی شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی خوێن لە پارێزگاى کەرکوک 93%ی کارەکانی تەواو بووە، بەم نزیكانە تەواوبوونى قۆناغى یەکەمى لەلایەن وەزارەتی پلاندنان رادەگەیەنرێ.

لیژنەی بەدواداچوونی پڕۆژەکان لە وەزارەتەکە سەردانێکی مەیدانی ئەنجامدا بۆ پڕۆژەی دامەزراندنی یەکەم و مۆدێرنترین سەنتەری تایبەتمەند بە گرێگانی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی خوێن بە توانای 100 قەرەوێڵە لە کەرکوک بۆ بینینی رەوشی پڕۆژەکە و رێژەی تەواوبوون و ئاستی کارە ئەنجامدراوەکان.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی پلاندانی عێراق کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964 باس لەوە کراوە، رووبەری سەنتەرەکە حەوت هەزار مەتر دووجایە، و لە دوو قۆناغدا جێبەجێ دەكرێت، یەکەمیان کار بۆ بنیاتنانی هەیكەلی بیناكە لەگەڵ ژێرخان و دامەزراندنی سیستمی کارەبا و ئاو و ئاگرکوژێنەوە، و دەرچەی گەرمکردنەوە و ساردکردنەوە دەکرێ.

بۆ قۆناغی دووەم، جێبەجێکردنی یەکەی پاککردنەوەی ئاوی قورس و سووتێنەر و بینای فریاگوزاری و سیستەمی پاککردنەوەی ئاو و تانکی و سیستەمی ئۆکسجین لەخۆدەگرێت، هاوکات تەیارکردنی سەنتەرەکە لەگەڵ دابینكردنی ئامێری پزیشکی و مۆبێلیات، هەروەها کاری بەستنەوەی ژێرخانی بە تۆڕە سەرەکییەکانی شارەکە ئاماژە بەوەش دراوە كە سەنتەرەکە لە سێ نهۆم پێکهاتووە.

سەنتەرەکە، تاقیگە و دەرمانخانە و 16 ژووری تایبەت بە پزیشکان، لەگەڵ ژێرزەمینێک کە ژووری خزمەتگوزاری و ئامێری ساردکردنەوە و گەرمکەرەوەی تێدایە، چێشتخانە و پەناگەیەکی فریاگوزاری، جگە لە باخچە و پاركی وەستانی ئۆتۆمبێلی تێدایە.

وەزارەتەکە دەڵێت، کارەکانی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و رێژەی تەواوکردنی بڕگەكانی گەیشتووەتە 93%، و خوازیارن لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بە تەواوی جێبەجێ بكرێت و قۆناغی یەکەم کۆتایی پێ بهێنرێت.

لە کەرکوک گردبوونەوە هەبوو و تووشبووانی شێرپەنجەی كور...

لە کەرکوک گردبوونەوە هەبوو و تووشبووانی شێرپەنجەی كوردستانیش لە كەربەلا چارەسەر وەردەگرن

داواکرا دوو منداڵەکەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک ببرێنە...

داواکرا دوو منداڵەکەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک ببرێنە خانەی بێ سەرپەرشتان