لە هەولێر

 پێشمەرگەیەک کارەبا گرتی و گیانی لەدەست دا

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

لە هەولێر پێشمەرگەیەک لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتی و گیانی لەدەست دا.

حوسێن تۆفیق دراوسێی ئەو پێشمەرگەیە بە 964ـی وت، “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 25.12.2024 ئەو پێشمەرگەیە لەکاتی کارکردندا و لەکاتێکدا خەریکی هەڵگرتنی ئاسنێک بووە، ئاسنەکە بەر کێبڵی کارەبا کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێشمەرگەیە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە  و دانیشتووی ناحیەی کەسنەزانی هەولێرە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پۆلیسى هەولێر لەسەر کوژرانى ئەفسەرەکەى پێشمەرگە راگەی...

پۆلیسى هەولێر لەسەر کوژرانى ئەفسەرەکەى پێشمەرگە راگەیەنراوى بڵاوکردەوە