لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم
بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەخۆڕایی دەخوێنن
رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا بڵاوکرایەوە
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێنمایی ژمارە 12ـی ئەمساڵى تایبەت بە رێنمایی خوێندنى باڵا/ دیبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى پیشەیی و ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە.
بەپێی رێنماییەکە کەسوکاری پلە یەکی شەهیدان وەک (کوڕ و کچ و هاوسەر)ی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانیکراوانی سیاسی ئەگەر لە کورسی پارالێڵ وەربگیرێن، کرێی خوێندنیان لێ وەرناگیرێت.
هاوکات خاوەن پێداوێستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان تەنها (نابینا بە رێژەی 100٪ و کەمبینا بەڕێژەی 90٪) ئەگەر نووسراوی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێبێت، بەخۆڕایی و لەسەر ئەستۆی زانکۆکان دەخوێنێت.
بۆ بینینی دەقی رێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە.