ئەمڕۆ بڕیاردرا
گرووپە چەكدارەكانی سوریا هەڵدەوەشێنەوە و دەخرێنە سەر وەزارەتی بەرگری
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرماندەی ئیدارەی نوێی حكومەتی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع بڕیاری دا، گرووپە چەكدارەكانی سوریا هەڵدەوەشێنەوە و هەموویان لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگرییدا رێكدەخرێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 24.12.2024 كۆبوونەوەی لایەنەكانی سوریا لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع “ئەبومحەمەد جۆلانی” بەڕێوەچوو، كە تێیدا گەیشتنە رێككەوتنی ئەوەی سەرجەم گرووپە چەكدارییەكان هەڵبوەشێنەوە و لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگرییدا یەكبخرێن.
ئەلشەرع پێشتر لەگەڵ سەركەوتنی شۆڕشی سوریا و رووخانی ئەسەد، رایگەیاند، گرووپە چەكدارییەكان هەڵدەوەشێندرێنەوە و سوپایەكی نیشتمانی پێكدەهێنن.