لە سنووری سیدەکان
هاوڵاتیەک مینی پێدا دەقیەوە و گیانی لەدەست دا
964+
ئاکام غەفور
لەسنووری قەزای سیدەکان و لەچیای قەلەڕەش هاوڵاتیەک بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووەتە چیاکە و مین پیایدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ئەو هاوڵاتیە ناوی نازم ساڵح رەشۆیە و دانیشتووی سیدەکانە ویستوویەتی گژوگیای بەهارە کۆبکاتەوە بەڵام مین گیانی لێ سەندەوە.
وتیشی، لە کاتژمێر 9:50 خولەکی ئەم بەیانییە تیمەکانیان لە شوێنەکەن و تەرمەکەی دەگوازنەوە بۆ پزیشکی داد.
کاروان میراودەلی ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی مانگێکی رابردوودا ئەمە سێیەم حاڵەتی هاوشێوەیە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دانیەکیش بریندارە، هۆکاری زۆربوونی ئەو رووداوانەش پێشێلکردنی رێنماییەکانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی