17 رێنمایی بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی بۆ رۆژانی پشووی سەری ساڵ بەرنامەی خۆی راگەیاند

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان 17 رێنمایی راگەیاند، بە مەبەستی بەردەوامیی خزمەتگوزارییە تەندروستی و پزیشكییەكان لە رۆژانی پشووی سەری ساڵدا.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئەمشەو دووشەممە 23.12.2024 بە مەبەستی بەردەوامی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بۆ هاوڵاتیان، هەروەها بۆ رێکارەکانی پزیشکی و چارەسەری فریاگوزاری بۆ نەخۆشان و ئامادەکارییەکانی دامودەزگاکانی تەندروستی لە رۆژانی پشووی سەری ساڵ، ئەو رێنماییانەی بڵاوكردەوە:

1-  دانانی لێژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتی و نەخۆشخانەکان.

2-  بۆ هەر کارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پێوەندی هەبێت.

3-  لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لە سەرجەم شار و شارۆچكەکان.

4- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.

5- هاتنەژوورەوەی راگەیاندن تەنیا لە رێگای راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.

6-  ئاماری رۆژانە دەبێت لە ماوەی (24) سەعات لە رێگای پەیوەندیی مۆبایلەوە لە (8) ی بەیانی تا (8) بەیانی و رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان. .

7- رۆژانە فۆڕمی تایبەت بە ئامارەکان رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.

8- ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.

9- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.

10-  هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.

11- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆماربکەن.

12-  سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە، پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبن.

13- بانکی خوێن و خزمەتگوزاری دابینکردنی خوێن پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

14-  سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبن.

15- تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (24) سەعاتی، هۆبەی پزیشکی فریاکەوتنیش خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

16- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بە شێوەی ئێشکگری.

17- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە دەرمانەكانی دابەزاندنی ك...

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە دەرمانەكانی دابەزاندنی كێش دەدات