وەک بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران

دوای شەش مانگی بەڕێوەبردن بە وەکالەت کاروان میراودەلی بە هەمیشەیی جێگیر کرا لە پۆستەکەی

964+

توانا نەقی

ماوەی شەش مانگە کاروان میراودەلی پۆستی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆرانی بە وەکەلەت وەگرتووە بە بڕیارای وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ کرایە هەمیشەیی و لە پۆستەکەی جیگیر کرا.

ئەمڕۆ دوشەممە، کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، دوای ئەوە شەش مانگە ئەو پۆستە بە وەکالەت بەڕێوە دەبەم بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ کرام بە هەمیشەیی.

میراودەلی لە بڵاوکراوەکەیدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە هاوکاری بوون لە ماوەی رابردوودا و بەڵێن دەدات کە بەردەوام بێت لە خزمەتکردن و جێگەی متمانەی هەمووان بێت.

موقەدەم کاروان میراودەلی پێش ئەوەی بچێتە سۆران وەک بەڕێوەبەر، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بوو.

بەرگری شارستانی سۆران لەڕێی 964ـەوە رێنمایی دەدات بەو ک...

بەرگری شارستانی سۆران لەڕێی 964ـەوە رێنمایی دەدات بەو کەسانەی روو لە ناوچە بەرزەکان دەکەن