بۆ کەلار و کفری دەبێت

175 فەرمانبەر لە تەندروستی دیالەوە بۆ تەندروستی گەرمیان تەنسیب دەکرێن 

964+

توانا نەقی

رێکاری تەنسیبکردنی 175 فەرمانبەر بۆ تەندروستیی گەرمیان دەگیرێتەبەر، تەندروستییش دەڵێت ئەو فەرمانبەرانە لەسەر داوای خۆیان لە دیالەوە دەیانەوێت ببنە فەرمانبەر لە تەندروستیی گەرمیان.

ئەمڕۆ دووشەممە 23.12.2024 تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، رێکارەکانی تەنسیبکردنی ئەو ژمارە فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی دیالەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان دەستپێکراوە.

دەشڵێت، ئەو فەرمانبەرانە لە ناوەندە تەندروستییەکانی پارێزگای دیالە کاردەکەن و لەسەر داوا و ویستی خۆیان دەیانەوێت راژەکانیان بگوازنەوە سنووری گەرمیان، كە 117 فەرمانبەر بۆ کەلار و 58 فەرمانبەر بۆ کفری بەشێوەی تەنسیب.

تەندروستیی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کارە لە رێگەی پەرلەمانتاری عێراق سروە محەمەد کراوە و لەبەر ئەوەی نزیکەی 10 ساڵە دامەزراندن نییە بۆیە سوودێکی زۆریان دەبێت بۆ کەرتی تەندروستیی گەرمیان.

وەزیری تەندروستیی حکومەتی فیدراڵی رەزامەندی لەسەر داواکە داوە و ماوەتەوە رێکارە کارگێڕییەکانی پرۆسەکە تەواو ببن و فەرمانبەرەکان لە سنووری گەرمیان دەستبەکار ببن، تەندروستیی گەرمیان لە زاری پەرلەمانتارەکەوە وادەڵێت.

تەنسیب واتە تەنیا گواستنەوەی شوێنی دەوامکردنی ئەو فەرمانبەرە و راژە و موچەکەی هەر لە شوێنە کۆنەکەیدا دەبێت.

فەرمانبەرانی تەندروستی گەرمیان ژمارەی کارتی نیشتمانی ...

فەرمانبەرانی تەندروستی گەرمیان ژمارەی کارتی نیشتمانی رادەستی ژمێریاری بکەن، ئەگەرنا بێ موچە دەبن