بۆ تۆمارکردنی ناوەکانتان لە لیستی نوێی موچە

فەرمانبەرانی تەندروستی گەرمیان ژمارەی کارتی نیشتمانی رادەستی ژمێریاری بکەن، ئەگەرنا بێ موچە دەبن

شۆڕش قادری

لە یەکەم رۆژی دابەشکردنی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆران، تەندروستی گەرمیان هۆشداری دایە فەرمانبەرانی و دەڵێت، تا زووە ژمارەی کارتی نیشتمانی بدەنە بەشی ژمێریاری، ئەگەرنا مانگی داهاتوو بێ موچە دەبن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا داوا لە سەرجەم فەرمانبەرانی دەکات کە ژمارەی کارتی نیشتمانییان رادەستی هۆبە و بەشەکانی ژمێریارییان بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنیان لە لیستی نوێی موچە، بەپێچەوانەوە بۆ مانگەکانی داهاتوو لە وەرگرتنی مووچە بێبەش دەبن.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە 17.12.2024 دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا و تا رۆژی دوشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.