"چیت لێ زیادە بیبەخشە و چیت پێویستە هەڵیگرە"
لە چەمچەماڵ سەبەتەی خۆراک بەسەر 165 خێزان دابەش کرا
964+
شۆڕش قادری
لە چوارچێوەی کەمپینی “چیت لێ زیادە بیبەخشە و چیت پێویستە هەڵیگرە”، لە چەمچەماڵ سەبەتەی خۆراک بەسەر 165 خێزان دابەش کرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 22.12.2024 بەشێک لەهاوکارییەکانی کەمپەینی “چیت لێ زیادە بیبەخشە وچیت پێویستە هەڵیگرە” کە پێکهاتبوون لە 165 سەبەتەی خۆراک، بەسەر خێزانە هەژار و کەم دەرامەتەکاندا دابەشکراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، کەمپینەکە بە چاودێری و هاوکاری قایمقامیەتی چەمچەماڵ و لەلایەن رێکخراوی سایەی هەژاران ئەنجام دراوە و جگە لە کەلوپەلی ناوماڵ، هاوکاری ماددی و خۆراک بۆ هەژاران کۆکراوەتەوە.
نزیکەی حەوت ساڵە، کەمپینێک بەناوی “چیت لێ زیادە بیبەخشە و چیت پێویستە هەڵیگرە” لە چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت و هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما هاوکاری بۆ خێزانە هەژارەکان کۆدەکەنەوە.