بێساران جاسم وادەڵێت
“فیلمی 09 دەستی بە خێربوو”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بێساران جاسم بۆ ساڵی 2025 پڕۆژەی هونەری نوێی بەدەستەوەیە و لە سینەماشەوە دەگەڕێتەوە سەر تەختی شانۆ.
بێساران جاسم دوابەدوای نواندنی لە فیلمی سینەمایی 09 ھاوشانی کۆمەڵێک ئەستێرەی دیاری وەک ماھیر حەسەن و سیروان جەمال و شوان عەتوفدا توانی ناوبانگێکی باش بەدەستبهێنێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “09 دەستی بەخێربوو، یەکەمین کاری فیلمی درێژیی من بوو، بەدوایدا فیلمی ئالوود و پێنج کورتە فیلم و دوو درامای بەدوای خۆی راکێشا”.
بێساران ئاشکرایکرد بۆ ساڵی 2025 دراما و شانۆی بەدەستەوەیە، بەڵام بۆ فیلم پلانی نییە و دەشڵێت، شانۆ کارە رەسەنەکەی منە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح