لە هەولێر

بەردی بناغەی تۆڕی ئاو و عەمباری ئاو بۆ ناوچەی پەرەپێدان دانرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سنووری پارێزگاری هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی تۆڕی ئاو و دروستکردنی عەمباری ئاو، هەروەها ژووری بوستەر و کاری میکانیک و کارەبایی بۆ ناوچەی پەرەپێدان لە نزیک گوندی پیڕەش دانرا.

لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەكە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 22.12.2024 بوو،  وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ساسان عەونی رایگەیاند بە زیاتر لە ملیارێك و 839 ملیۆن دینار رەزامەندی بۆ دروستكردنی شۆستە و شەقام و دانانی كربستۆن و چینی دووەمی تێكەڵە وەرگیراوە و هەفتەی داهاتوو ئەو پرۆژەیەش دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وتیشی، پرۆژەی دانانی تۆڕی ئاو، دروستکردنی عەمباری ئاو و ژووری بوستەر، کاری میکانیک و کارەبایی بۆ ناوچەی پەرەپێدان پارەكەی ملیارێک و 753 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت.

وەزیری شارەوانی ئەوەشی باسكرد، لە ماوەی رابردوودا بە زیاتر لە حەوت ملیار دینار پرۆژەی ئاوەڕۆ و قیرتاوكردنی دوو شەقامی سەرەكی و دواتر كاری كردنەوەی رێگە و شەقامە ناوخۆییەكان بە بڕی ملیارێك و 983 ملیۆن دینار بۆ ناوچەی پەرەپێدان لە گوندی پیڕەش جێبەجێكراون و ئەمڕۆش پرۆژەی دانانی تۆڕی ئاو و دروستكردنی عەمباری ئاو بە بڕی ملیارێك و 753 ملیۆن دینار دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن و هەفتەی رابردووش رەزامەندیی دروستكردنی شۆستە و شەقام و دانانی كربستۆن و چینی دووەمی تێكەڵە بۆ ئەو گەڕەكە وەرگیراوە، هەفتەی داهاتووش بە بڕەپارەی ملیارێك و 839 ملیۆن دینار دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر وادەی تەواوبوونی رێگەی دووسای...

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر وادەی تەواوبوونی رێگەی دووسایدی گەزنە دەخاتەڕوو