تەمەنى 10 ساڵە

لە گوندێکى گەرمیان تەقینى سیستمى غازى ماڵان پێنج کەسى بریندار کرد و کەسێکیشى کوشت

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

لە گوندێکى سنوورى گەرمیان، بەهۆى تەقینى سیستمى غازى ماڵانەوە پێنج کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانى لەدەستدا و سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن.

سەردار محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو بە 964ـى وت،”ئەم بەیانییە، لە گوندی مەحمود قەجەری سەر بە ناحیەکەمان بەھۆی تەقینی غازی ماڵانەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج کەس بریندارن و و کەسێکیش گیانى لەدەست داوە”.

لاى خۆیەوە، عەلى جەمال قدورى، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، بەهۆى رووداوەکەوە منداڵێکى تەمەن 10 ساڵ گیانى لەدەست داوە و پێنج کەسیش بریندار بوون.

بەپێى راگەیەنراوەکە، رووداوەکە بەیانى ئەمڕۆ روویداوە و سەرەتا شەش بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار، بەڵام دواتر یەکێک لە بریندارەکان بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەست داوە.

لاى خۆیەوە رزگار لەتیف، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شەهید هەژار بە 964ـى وت،”باوکێک و پێنج منداڵى بەهۆى رووداوەکەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، یەکێک لە منداڵەکانى گیانى لەدەستداوە و ئەوانى دیکەش چارەسەرى پێویستیان بۆ کراوە”.

گوندى مەحمود قەجەر، سەر بە ناحیەى قۆرەتووە لە ئیدارەى گەرمیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەقینى بۆرى غازى گوندەکەى باشورى کەرکوک دەوامى قوتابخ�...

تەقینى بۆرى غازى گوندەکەى باشورى کەرکوک دەوامى قوتابخانەى راگرت