لە تەقە تەق کەسێک لە خنکان رزگار کرا-:وێنە: بەرگری شارستانی کۆتە
زۆرترینى لە زێى گەورە بووە
لە چوار ساڵدا 116 کەس لە هەولێر خنکاون
964+
ژێوار خدر
بەپێى ئامارێکى بەرگرى شارستانى هەولێر، لە ماوەى چوار ساڵدا، 116 حاڵەتى خنکان لە سنوورى هەولێر هەبووە و زۆرترینیشى لە 2021 بووە و ئەمساڵ و پاریش وەک یەک 31 حاڵەت بۆ هەر ساڵێکیان هەبووە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، ئامارەکە هی ساڵەکانی 2021، 2022، 2023 و ە2024، کە لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە زێی گەورە، سماقوڵی، کەڵەک و قەندیل تۆمارکراون.
وتیشی، زۆرترین حاڵەتی خنکان لە زێی گەورە بووە و بەکۆی گشتیش هەر چوار ساڵەکە 371 کەس لە خنکان رزگار کراون کە زۆرترینی لە ساڵی 2021دا بووە.
هەبەپێی ئامارەکەی بەرگری شارستانی هەولێر لەماوەی چوار ساڵدا 108 کەس بەهۆی رووداوە جیاجیاکانەوە گیانیان لەدەستداوە و 475 کەسیش برینداربوون.
بەپێی ئەو ئامارەی لە بەرگری شارستانی هەولێرەوە دەست 964 کەوتووە، حاڵەتەکانی خنکان لە ماوەی چوار ساڵدا بەمشێوەیە بووە:
2021: 33 حاڵەت
2022: 21 حاڵەت
2023: 31 حاڵەت
2024: 31 حاڵەت
شاخەوان سەعید ئەوەشى خستەڕوو، لەماوەى ئەو چوار ساڵەدا 371 کەس لە خنکان رزگارکراون بەم شێوەیە:
2021: 116 حاڵەت
2022: 115 حاڵەت
2023: 83 حاڵەت
2024: 57 حاڵەت
حاڵەتەکانی مردن و بريندا ر بوون به هۆى رووداوەكان
2021: 21 مردن، 104 برینداربوون
2022: 38 مردن، 169 برینداربوون
2023: 18 مردن، 102 برینداربوون
2024: 26 مردن، 100 بریندار بوون