هەناسەدان لە هەوایەکى پیسدا

رێکخراوێک: 50%ـى دارستانەکان لەناو چوون

964+
ئەحمەد مستەفا

زۆربەی توێژینەوەکانی ئەم دواییە کە لەم بارەیەوە ئەنجام دراون سەلماندوویانە کە پیسکەرەکانی هەوا و لەبەرانبەردا، کەمی رووبەری سەوزایی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، کە دواتر دەبێتە هۆی گۆڕانکاری درێژخایەن لە کەشوهەوای ناوچەکەدا.

بەڕای رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، پیسبوونی هەوا کێشەیەکی گەورەیە لە دونیای ئەمڕۆدا، زۆر کەس لە سەرانسەری جیهاندا بە هەوای پیس هەناسە دەدەن، تەنانەت بێ ئەوەی بیر لەو زیانانە بکەنەوە کە بە سییەکان و هەسارەکە دەگەیەنێت، بە گوێرەی چەند لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی، عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە لاوازترین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە ریزبەندی پێنجەمە کە زیانی بەرکەوتووە لە گۆڕانی کەشوهەوا.

ئەمڕۆ شەممە 21.12.2024، مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە 964ی وت، لە ئێستادا یەکێک لەو مەترسیانەی باسی لێوەدەکرێت پیسبوونی هەوای شارەکانی هەرێمی کوردستانە، ئایا دەتوانین بیسەلمێنین کە نەخێر هیچ مەترسییەک لە ئارادا نیە و هەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاساییە و ستانداردی جیهانیە، لە کاتێکدا بەپێی لێکۆڵینەوەکان چەند هۆکارێکی سەرەکی هەن دەبنە مەترسی لەسەر ژینگە لەوانەش؛

– دەردانی گازی ژەهراوی لە ئۆتۆمبێل
– سووتانی سووتەمەنی
– خۆڵبارین
– پیشەسازی و کارگەکان
– وێستگەی بەنزینخانە
-غازی چێشتلێنان لە ماڵەکاندا
– ئاگرکەوتنەوە
– مادەی قڕکەری کشتوکاڵی
– فڕێدانی پاشماوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی رێکخراوەکە، زۆرینەی شارەکانی هەرێمی کوردستان گرفتی کەمی سەوزاییان هەیە ساڵانە لەبری زۆرکردنی، بەهۆکاری جیاواز رێژەکان کەمدەبنەوە بە تایبەتی دارستانە خۆڕسکەکان و بگرە دەستکردەکانی نزیک لە شارەکان ئەویش بە مەبەستی درووستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون و بازرگانی.

ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوە ئاشکرا دەکەن، هەرێمی کوردستان خاوەنی، دوو ملیۆن و 500 هەزار دارستانی سرووشتییە، خاوەنی 35 هەزار و 490 دۆنم، دارستانی دەستکردە، تەنیا لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، ملیوێنێک و 265 هەزار 258 دۆنم دارستان مەترسی لەناوچونیان لەسەر بووە و سووتاون.

نزیکەی 50%ی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان لەناوچون، ئەمە لە کاتێکدایە، پەنجا ساڵ پێش ئێستا خاوەنی پێنج ملیۆن دۆنم دارستان و پاوەن بووە، مەعروف مەجید دەڵێ، لە دوای ساڵی 2003 ئەو کرانەوەیەی هەرێمی کوردستان بە ڕوی جیهاندا بێ وێنە بوو کە پێشتر لە کوردستان هاوشێوەی نەبووە، ئەمەش کۆمەڵێ مەترسی لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان درووستکرد.

یەکێک لە گەورەترین مەترسییەکان، زۆر بوونی ئۆتۆمبیلی تایبەتە لە ناو شارەکان(پارێزگاکان)، لە ئێشتادا بە پێی ئامارە نافەڕمییەکان دوو ملیۆن و 400 هەزار ئۆتۆمبیل لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، جگە لە ژمارەی شارەکانی تر و ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هەروەها، پاڵاوگە نایاساییەکان، مۆلیدە ئەهلییەکان و پاشماوەی ماڵان کە زیاتر لە حەوت هەزار تۆنی رۆژانە و دەخرێتە ژێرخاکەوە.

ژینگەیان تەخت و تاراج کرد و داریان لەریشەوە دەرهێنا؛ ش...

ژینگەیان تەخت و تاراج کرد و داریان لەریشەوە دەرهێنا؛ شەش کەسن و دەستگیرکران

"جوتیار رێگە نادەن دارستانێک لە قەڵادزێ دروست بکرێت"

نەکەن پاشماوەکان لە هەندێک شوێن فڕێبدەن ژینگە سزاتان د...

نەکەن پاشماوەکان لە هەندێک شوێن فڕێبدەن ژینگە سزاتان دەدات