چالاکیان زیادی کردووە
داع-ش پلانی هێرشکردنە سەر زیندانەکانی رۆژئاوای هەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ریگەیاند، لە دوای کۆتایهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە، داعش لە ناوچەکانی سوریا و رۆژئاوا سودی لە هێرشەکانی تورکیا و گرووپەکانی وەرگرتووە و دەستی بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی کردووەتەوە
روانگەکە دەڵێت، چەکدارەکانی داعش لە بیابانەکانی سوریا 70 هاوڵاتی مەدەنی و سەربازیان کوشتووە.
هەروەها باس لە پلانێکی ئەو چەکدارانە دەکات، بۆ هێرشکردنە سەر زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان، کە سەرکردە و چەکدارەکانیانی تێدا زیندانی کراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە و جیاواز لە هێرشەکانی داعش، شەوی رابردوو روانگەکە داتای 20 رۆژی ئەم مانگەی بڵاوکردەوە، کە بەهۆی هێرشی تورکیا و گروپە چەکدارکانەوە، 54 هاوڵاتی سڤیل و سەرباز گیانیان لەدەستداوە.
ئاڵۆزییەکان لە سوریا لە کاتێدا دێت، ئیدارەى نوێى دیمەشق کار بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى فراوانى نیشتمانى لە سوریا دەکات، هەر دوێنێ هەینی شاندێکی ئەمریکی-فەڕەنسی لە قامیشلۆ لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لە کۆبوونەوە.