داوا دەکرێ تەواو بکرێ

بۆ 12 ساڵ دەچێ کارەکانی باڵەخانەی رۆشنبیریی کۆیە تەواو نەکراوە

964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە

12 ساڵ پێش ئێستا باڵەخانەی رۆشنبیریی لە قەزای کۆیە دروستکرا، کە هۆڵێکی گەورەیە و 600 کەسییە، بەڵام لەوکاتەوە پشگوێ خراوە و تا ئێستا تەواو نەکراوە و بووە بە کەلاوە.

964 زانیویەتی ئەو گوژمەیەی کە بۆ پڕۆژەکە دانرابوو، دوو ملیار و 305 ملیۆن و 643 هەزار دینارە، لەو بڕە تەنیا، 922 ملیۆن و 257 هەزار دینار بۆ پڕۆژەکە خەرجکرا، کە بە رێژەی لە سەدا 40 جێبەجێ کراوە.

جێبەجێکاری پرۆژەکە وەزارەتی رۆشنبیرییە، کە کارەکانی باڵەخانەکەش کۆمپانیایەک ئەنجامی داوە بە ناوی (اطیاف دبی).

هونەر تاهیر، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەریی کۆیە بە 964ـی وت، داوای یارمەتی و هاوکاری لە هەموولایەنێکی پەیوەنیدار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە، چونکە بە تەواوبوونی ئەو کۆیە دەچێتە قۆناغێکی دیکەی هونەری و رۆشنبیری، کە بە نیازین لە داهاتوودا بە هاوکاری هەموو هونەرمەندان و رۆشنبیران چالاکییەک لەو باڵەخانە تەواو نەکراوەدا بکەین تاوەکو کارەکانی ئەو پڕۆژەیە دەستپێ بکاتەوە.

باڵەخانەکە پێکهاتووە لە دوو نهۆم کە هۆڵێکی گەورە و چەند ژوورێک و گەراجێک لە خۆی دەگرێت، باڵەخانەکە تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی کۆیە، ئەگەر پارەی پێویستی بۆ خەرجکرا و تەواو بوو، چالاکی و شانۆ و پرۆژەکانیان لەو شوێنە بەڕێوەدەبەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئامێری تیشکی MRIـی تەندروستی کۆیە چاککراوەتەوە

ئامێری تیشکی MRIـی تەندروستی کۆیە چاککراوەتەوە

ئەو پارکەی هەمووان لە کۆیە سەردانیان دەکرد نزیکەی 13 سا...

ئەو پارکەی هەمووان لە کۆیە سەردانیان دەکرد نزیکەی 13 ساڵە داخراوە 

لە کۆیە بەنزینخانەیەک 15 رۆژ دادەخرێ

لە کۆیە بەنزینخانەیەک 15 رۆژ دادەخرێ